1460 کوردستان

ئاگادارییه‌ك بۆ هاوڵاتیانی سنوری پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌

05:15 - 25/11/2021

زه‌مه‌ن_سلێمانی

پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیانی سنوری هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك له‌ كاتژمێر 2ی پاشنیوه‌ڕۆ تاوه‌كو 6ی ئێواره‌ بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانیان بكه‌ن.


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئاگاداری هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە (نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نوسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەڵەبجە، تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢٠٢١/١٢/٢) کاتی ڕایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارە ده‌بێت.

پاسپۆرتی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان ده‌كات لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن، بەمەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن