کیژان ناچنە مێرگوڵان
11:01 - 20/11/2021
مارف عومەر
گوڵ
ئێرە دەرسیمە بۆ کوێیان دەبەن
ئێڕە شەنگالە بۆ کوێیان دەبەن
ئێرە گەرمیانە بۆ کوێیان دەبەن
ئێرە کەرکووکە بۆ کوێیان دەبەن ؟
نەهاتنەوە، نە لاوک و
نە تەمبوورەکانیان، نەهاتنەوە
نە " سەوزە سەوزە " و نە " قەتار " یان نەهاتنەوە
لەوساوە کەس ناچێتە ئەو " بانە "
لەوساوە ئەڵلاوەیسیەکی تازە لە دایک نابێت
لەوساوە " کیژان ناچنە مێرگوڵان"
لەوساوە کوڕان ناچنە سەر کەژان !
15-11-2021