کەلتور

خانمە شاعیری کورد جێگەی سەرنجی ئەمریکییەکانە

10:54 - 20/11/2021 139 جار خوێندراوەتەوە

کولتووری زەمەن

 

خانمە شاعیرێکی کورد کە دایکی خەڵکی پاکستانە و باوکی بە ڕەگەز کوردە بەتەمەنێکی کەمەوە توانیویەتی بە شیعرە نایابەکانیەوە نازناوی مەلیکوشوعەرای گەنجانی ئەمریکا مسۆگەر بکات و لەنوێترین دەرکەوتنیدا خەڵاتی 90 هەزار دۆلاریی بە بۆنەی پێشوازی کردنی ئەمریکییەکان لە شیعرەکانی وەرگرتووە.

 

هەژار بابان، باوکی بەڕەگەز کوردە و دایکی خەڵکی پاکستانە. پاش ئەوەی دوو ساڵ لە کابۆلی پایتەختی ئەفغانستان ژیان لە تەمەنی دوو ساڵیدا لەگەڵ دایک و بابی بەرەو ئەمریکا کۆچیان کرد و زۆر زوو لە قوتابخانەی ناوەندی هەستی بەوە کرد کە زەوقی شیعری هەیە و گەر زەوقەکەشی لەگەڵ تەوەرە فەرهەنگییەکانی خەڵکی کورد تێکەڵ بکات بەدڵی خوێنەری ئەمریکیی شیعر دەبێت.
خانمی هەژار بابان کتێبێکی شیعری بە زمانی ئینگلیزی چاپ کردووە و پێشوازیی فراوانی خوێنەرانی ئەمریکیی شیعری لێکەوتەوە. ژمارەیێک لە میدیا ئەدەبییەکانی ئەمریکا ئەو خاتوونە بە خانمە شاعیرێکی بێدەنگ وەسف کردووە کە دڵی ئەمریکییەکان و وڵاتی ئەمریکای داگیر کردووە.

 

ئەو خانمە کوردە شاعیرە ساڵی 2017 نازناوی گەورەشاعیری گەنجی ئەمریکیای لە دیترویت مسۆگەر کرد و لەو دواییەشدا خەڵاتێکی 90 هەزار دۆلاریی وەرگرتووە ئەوەش بە هۆی بەردەوام بوونی لەخوێندن. ئەو خانمە شاعیرە کوردە ئێستا لە کۆلیژی هونەرە جوانەکانی زانکۆی میشیگان و لە قۆناغی ماستەردا دەخوێنێت و تەرکیزی کردۆتە سەر شیعر.
هەژار بابان هەروەها دووهەم کەسە کە پاش ئاماندا گۆرمەن نازناوی مەلیکوشوعەرای نەتەوەیی گەنجانی ئەمریکای مسۆگەر کردووە.
گۆڤارە فەرمییەکانی زانکۆی مینسکانسیەن و هاروارد نووسیویانە ئەو خاتوونە دەتوانێت لووتکەی بەرزتر لە شیعر و ئەدەبدا مسۆگەر بکات.

سەرچاوە: کوردپرێس

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن