ئایا نرخی نه‌وت ده‌گاته 120 دۆلار؟
11:55 - 17/11/2021
"زه‌مه‌ن"
ئاژانسی هه‌واڵی تاسی روسی له زاری به‌رپرسێكی
كۆمپانیای زه‌به‌لاحی رۆزنه‌فت گواستیه‌وه، كه نرخی نه‌وت بۆ 120 دۆلار به‌رزده‌بێته‌وه،
له نیوه‌ی دووه‌می ساڵی 2022.
راپۆرتی مانگانه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی بۆ
ووزه، پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی خواستی له‌سه‌ر نه‌وت كردووه له جیهاندا به بڕی
3 ملیۆن و 300 هه‌زار و به‌رمیل بۆ هه‌ر رۆژێك له ساڵی 2022دا.
ئۆتابێک
کریمۆڤ، جێگری سەرۆکی بازرگانی و لۆجستی لە کۆمپانیای رووسنەفت، لە کۆڕبەندی
نێودەوڵەتی بۆرسەی مۆسکۆ رایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە نیوەی دووەمی ساڵی داهاتوو،
نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 120 دۆلار بەرزبێتەوە.
هاوكات سه‌رۆكی
جێبه‌جێكاری كۆمپانیای baker hughes بۆ وزه‌و ته‌كنه‌لۆژیا
به CNBC راگه‌یاند: پێشبینی ده‌كات خواست له‌سه‌ر نه‌وت
تاوه‌كو كۆتایی 2022 بگاته هاوشێوه‌ی ساڵی 2019.
ئێستا نرخی
نه‌وت له‌سه‌رووی 80 دۆلاره‌وه‌یه، ئه‌مه له كاتێكدایه هێشتا مه‌رتسیه‌كانی
كۆرۆنا له ئارادان و نه‌وتی عه‌مباركراویش له زۆربه‌ی وڵاتان كه‌مبووه‌ته‌وه.
پێشبینی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له كاتێكدایه، سه‌ره‌تای
ئه‌م مانگه هاوپەیمانی
ئۆپیك پڵه‌س كۆبوه‌وه‌و بڕیاریدا کە بەردەوام بێت لەزیادکردنی بەرهەم و لەمانگی ١٠
دا جارێکی کۆده‌بێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی بازاڕ.