وێنە.. ئەلیسا تووشی نەخۆشییەکی کوشندە بووە؟
10:39 - 17/11/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی ئەلیسا، لە ئاهەنگێکی ریاز گوومانی خستە دڵی هەوادارەکانی بەوەی دووبارە تووشی شێرپەنجە بووبێت.
لەمیانی سەردانیکردنی بۆ ریازی سعودییە بۆ بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکدا خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی عەرەبی ئەلیسا، دەردەکەوێت دەستەکانی نائاسایی هەڵئاوساون و بەمەش پێی دەڵێن کە دووبارە تووشی شێرپەنجەی مەمک بووە.
لەلایەکی دیکەوە هەندێک سەرچاوە دەڵێن ئەلیسا تا ئێستاش چارەسەر بەکاردەهێنێت هەربۆیە دەستەکانی هەڵئاوساون.
پێشتر ئەلیسا لە رێگای گۆرانیەکەوە بەناوی "إلى كل اللي بيحبوني" ئاشکرای کرد کە تووشی شێرپەنجەی مەمک هاتووە.
ئەلیسا ناوی تەواوی "ئەلیسار زەکەریا خوریە" لەدایکبووی ساڵی ١٩٧١ لوبنانە، نازناوی "شاژنی هەستەکانی" پێدراوە،لە ساڵی ١٩٩٢ دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.