بۆ ئەوەی پەیوەندیت لەگەڵ هاوسەرە توڕەکەت بەردەوام بێت، ئەم هەنگاوانە بنێ
            
                 12:10 - 20/10/2021 
        
            
            
              
               
            
            
         زەمەن-لایف ستایل
هەڵسوکەوتکردن و ژیان کردن لەگەڵ هاوسەری توڕەدا دەبێت جیاواز بێت، لەمەوە توێژەرانی بواری کۆمەڵایەتی و دەروونی رێنماییان بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی  پەیوەندی هاوسەرگیریییەکەت سەرکەوتوو بێت دەبێت رەچاوەی ئەم خاڵانە بکەیت، لەوانە:-
- کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکەت دەبێتە دەمەقاڵێ هەوڵبدە تۆی خانم لەسەر خۆ بیت چونکە هاوسەرەکەت کەسایەتییەکی توڕەی هەیە و بۆ ئەوەی کێشەکە گەورە نەبێت و کۆنتڕۆڵی دۆخەکە بکەیت، چونکە ئەگەر توڕە بیت هاوسەرەکەت لەوانەیە کاردانەوەی خراپی هەبێت.
-  هەوڵبدە بەردەوام رێز لە هاوسەرە توڕەکەت بگریت و هەستی خۆشەویستی پێ ببەخشیت هەروەها گوێ لە گرفت و قسەکانی بگرە بۆ ئەوەی نەتوانێت لێت توڕە بێت و ئەویش ببێتە کەسێکی لەسەر خۆ و متمانەی تەواوت پێ بکات.
- ئەگەر هاوسەرە توڕەکەت کێشەیەکی هەبێت، هەوڵبدە لەگەڵیدا گفتوگۆ بکەیت و رێگای چارەسەری بۆ بدۆزیتەوە بۆ ئەوەی هەست بە تەنهایی نەکات و توڕەنەبێت و بزانێت کە تۆ لە پشتیت بە بەردەوامی.
- ئەگەر بڕیاری لەسەر شتێک دا کە پەیوەندیت بە تۆشەوە هەبوو، دەبێت بە لەسەر خۆی قسەی لەگەڵدا بکەیت یاخود بڕیارەکەی جێ بەجێ بکەیت.