965 کوردستان

لە سلێمانیش زەنگی مەترسی كۆرۆنا لێدرا

02:33 - 19/10/2021

زەمەن-
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری لە سلێمانی زەنگی مەترسی بۆ خێرا بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لێدا و دەڵێت، ئەمڕۆ زیاتر لە 170 نەخۆش داخڵكراون.


د.داهات حەوێزی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی جمهوری سلێمانی رایگەیاندووە "دیسان كۆڕۆنا تەنگی پێ هەڵچنیوین، ئەمڕۆ زیاد لە ۱۷۰ نەخۆش لە نەخۆشخانەی جمهوری داخل بوون، بەشێكیان لە بەشی چاودێری ووردن، بەداخەوە زۆربەی كات شوێن نیە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە، ئێستا لە ئامادەكارین بۆ كردنەوەی قاوشێكی تازە بۆ داخل كردنی نەخۆش".

ناوبراو وتویەتی "نەخۆشێكم بینی تەمەنی ۳٨ ساڵ بوو، ۷۰٪ی سیەكانی ئیلتیهابات بوو و ڕێژەی ئۆكسجینی ٦٥ بوو و لە عنایەش شوێن نەبوو داخلی بكەین، كە پرسیارم لە هاوەڵی نەخۆشەكە كرد بەداخەوە ڤاكسینی وەرنەگرتبوو!".

دوێنێش تەندروستی راپەڕین حاڵەتی زەنگی مەترسی بۆ بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند كە ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەكان نەبن، ناچار قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن