بزانە بورجەکەت چیت پێ دەڵێت؟
10:35 - 18/10/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 18-10-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
هەوڵدەدەیت کێشەی نێوان دوو کەسی نزیکی خۆت چارەسەر بکەیت و بەمەش خۆشەویستر دەبیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
خۆشەویستەکەت هەوڵدەدات بگەڕێتەوە لات بەڵام تۆ قبوڵی ناکەیت و دوایدەخەیت، گەشتێک دێتە سەر ڕێگات.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
بەدوای کاری نوێدا دەگەڕێیت و هیچت بۆجێبەجێ نابێت ئەمەش زۆر قەلەقت دەکات و بێ هیوا دەبیت.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
ئەمم ماوەیە بەهۆی بێ کاریتەوە دڵسۆزی و خراپی دەوربەرەکەت بۆ دەردەکەوێت، بەمەش بڕیارێکی قورس دەدەیت.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
کەسێکی نزیکت دێتە ژیانتەوەو پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا دەبەستیت و بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
کەسێک داوای هاوکاری مادیت لێدەکات و تۆش هاوکاری دەکەیت، بەڵام دواتر بەهۆیەوە تووشی کێشەیەک دەبیت.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
خۆشەویستە کۆنەکەت دەگەڕێتەوەو داوای لێبووردنت لێدەکات، هەوڵبدە ئەمجارە بەشێوەیەکی جیاواز لەگەڵی بیت.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بەهۆی کێشەیەکەوە تووشی خراپی ئابووری دەبیت و قەرزار دەبیت، دۆخی تەندروستیت تێکدەچێت و دەبێت خواردنی تەندروست بخۆیت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئاگاداربە لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەنیازی کارێکی خراپن و ئەگەر ئەنجامیبدەن، تووشی کێشەی گەورە دەبن.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
بەهۆی گۆڕینی هەڵسوکەوتتەوە چەند کەسێک لەخۆت زویر دەکەیت ئەمەش زیان بە کەسایەتیت دەگەیەنێت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
زۆر بیر لە یادەوەرەکانی ڕابردووت دەکەیتەوەو دۆخی دەروونی خۆت تێکداوە، پێویستە ژیانت بگۆڕیت بۆ باشتر.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
هەواڵێک دڵخۆشت دەکات و بڕیاردەدەیت لەمەولا تۆش گۆڕێیت، تەندروستیت باش دەبێت.