2924 شیوازی ژیان

بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرادەکات؟

10:15 - 14/10/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 14-10-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
کەسێکی نزیکت باست دەکات بەشێوەیەکی خراپ، پێویستە ئاگاداری هەڵسوکەوتت بیت و خۆت ئامادەبکەیت بۆ هەموو شتێک.

گا (4/20 بۆ 5/20)
لەشوێنی کارەکەت چەند کەسێک تووشی کێشەت دەکەن و سزا دەدرێیت، هەست بەبێتاقەتی دەکەیت و نەخۆش دەکەویت.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)

خۆشەویستەکەت بێزاربووە لێت و دەیەوێت وازت لێبێنێت، پێویستە بەهێز بیت و کەسایەتی خۆت بۆ ئەو لەدەست نەدەیت، چونکە پەشیمان دەبێتەوە.



قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
لە چەند لایەکەوە هەوڵدەدەیت بۆ چوونە ناو کارێکی نوێ، بەڵام هیچیان جێبەجێ نابێت تا ماوەیەکی دیکە و دواتر باش دەبێت بۆت.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
هەست بە ئارامی و خۆشییەکی زۆز دەکەیت، چونکە کەسێکی نوێت هێناوەە ژیانت و بەمنزیکانە بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵیدا دەدەیت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)

هەواڵێکی ناخۆش بێتاقەتت دەکات و وات لێدەکات چەند بڕیارێک بدەیت، باشترین شت ئەوەیە خۆت بەدوور بگریت لە کۆمەڵێک کەس.


تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)

لەگەڵ کەسێکدا هەڵسوکەوتی خراپ دەنوێنیت و دەبیتەهۆی کێشەیەکی گەورە بی، بەڵام دواتر زۆر بێتاقەت دەبیت و پەشیمان دەبیتەوە لەکردەوەکەت.


دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
بوویت بەکەسێکی خۆپەرست و زیان بەدەوروبەرەکەت دەگەیەنیت، ژیانت بگۆڕە و کەسایەتیت چاک بکە ئەگەر نا کێشەو بۆ دروست دەبێت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
کەسێکی نزیکت دووگیان دەبێت، ماوەیەکی زۆرە باری داراییت خراپ بووە، بەڵام لەمەولا بەرەو باشبوون دەچیت و باش دەبیت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەگەڵ خۆشەویستەکەت نێوانتان باش نییە و کەسێک هەیە هۆکارە بۆ ناکۆکیتان، پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت بکەیت و چارەسەری بکەیت.



سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
بەدۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبیت و بەردەوام دەگریت، بەڵام هەموو شتێک باش دەبێت و چارەسەر دەبیت، گەشتێکی چەند ڕۆژی دەکەیت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
سزای دەروونی خۆشەویستەکەت زۆر دەدەیت و بە کردەوەکانت لەدەستی دەدەیت، تووشی ڕووداوێکی هاتوچۆ دەبیت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن