نرخی نه‌وت نزیكبوه‌وه له 84 دۆلار
09:28 - 11/10/2021
زه‌مه‌ن_ئابووری
نرخی نەوت له بازاڕەکانی جیهاندا رووی لە
بەرزبوونەوەی زیاتر كرد‌و یەك بەرمیل نزیكبوەوە لە 84 دۆلار.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نرخی به‌رمیلێك
نه‌وتی برێنت به 83 دۆلار و 50 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 80 دۆلار‌و 70 سه‌نته.
پاش سێ ساڵ، له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، ئەمە
ژمارەیەكی پێوانەییه كه تۆماركرابێت. بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەبڕیاری
رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت و هاوپەیمانەکانیان (ئۆپیک پڵەس)ەوە هەیە.
به‌رزبوونه‌وه و داكشانی نرخی نه‌وتی جیهانی،
كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابوری هه‌رێمی كوردستان و بارودۆخی فه‌رمانبه‌ران
هه‌یه، به‌وپێیه‌ی حكومه‌ت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له داهاتی ناوخۆ‌و فرۆشی نه‌وت
دابینده‌كات، نیوه زیاتریشی داهاتی مانگانه‌ش پشت به‌ستووه به فرۆشی نه‌وتی
رۆژانه.
مانگی ئازاری 2020، دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوت لە خوار 20 دۆلارەوە
مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە ماوەی 20 ساڵی رابردوودا.