شیوازی ژیان

وێنە.. ساز ئاسۆ کەی دەگەڕێتەوە سەر شاشە؟

10:57 - 15/09/2021 490 جار خوێندراوەتەوە

زەمەن-لایف ستایل
خانمە پێشکەشکار ساز ئاسۆ دەڵێت"کاتێک دەردەکەومەوە کە ڤیو و لایک و چەپڵە لێیان و هەڵپەڕکێ گرنگ نەبێت، بەڵام هەرگیز نایەمەوە سەر شاشە ئەگەر ئەگەر بۆ خزمەتی خەڵک و خەون بەدیهێنانی ئێوە نەبێت وەک یەکەم جار".

لەرێگەی ستۆری ئینستاگرام، ساز ئاسۆ وەڵام یەکێک لە فانەکانی دەداتەوە لەبارەی ئەوەی ئایا کەی دەردەکەوێتەوە لەسەر شاشە و دەڵێت"کاتێک دەردەکەومەوە کە ڤیو و لایک و چەپڵە لێیان و هەڵپەڕکێ گرنگ نەبێت و پێویستی خەڵک و خەون بەدیهێنانیان گرنگ بێت ".

ساز ئاسۆ نایشارێتەوە کە "بەرنامەکەی من تاکە بەرنامە بوو کە بۆ خەڵک بوو، لەدوای رازی ساز بە خۆشحاڵییەوە زۆر بەرنامەی تر هەوڵیاندا بینەریان بیر بێت و ئیشیان بۆ بکەن، بەڵام هەرگیز نایەمەوە سەر شاشە ئەگەر ئەگەر بۆ خزمەتی خەڵک و خەون بەدیهێنانی ئێوە نەبێت وەک یەکەم جار".

ساز ئاسۆ تەمەنی 26 ساڵە و خاوەنی 8 بڕوانامەی زانستیە و دەرچووی بەشی بزنسە لە زانکۆی ئەمەریکی لە سلێمانی، هەروەها پێشتر پێشکەشکار بووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement