ئه‌نجامێكی گورچكبڕ بۆ ئیسلامیه‌كانی مه‌غریب "لە 125 کورسییەوە بۆ 12 کورسی"
10:56 - 10/09/2021
زه‌مه‌ن - جیهانی
لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی مەغریبدا ئیسلامیه‌كان توشی شكستێكی گورچكبڕبوون،
سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ش به كۆمه‌ڵ ده‌ستیان له‌كاركێشایه‌وه.
هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ی مه‌غریب کە رۆژی چوارشه‌ممه بەڕێوەچوو،
پارتی داد و گەشەپێدان، کە 10 ساڵە حوكمڕانی ئەو وڵاتە دەکات تووشی گەورەترین
شکست بوو، 113 کورسی لە دەستدا.
له‌كاردانه‌وه‌ی
ئه‌و شكسته‌دا ئەمینداری داد‌و گەشەپێدان و تەواوی ئەندامانی
ئەنجومەنی ئەمیندارێتی لە مەغریب دەستییان لە کار کێشایەوە.
پارتی داد و گەشەپێدانی مەغریب، کە پارتێکی ئیسلامییە، لە هەڵبژاردنی ساڵی
2016دا 125 کورسی بەدەستهێنابوو، بەڵام لە هەڵبژاردنەکەی 8ی ئەیلوولی ئەمساڵ، تەنیا
12 کورسی بەدەستهێناوە.
ئه‌و شكسته گه‌وره‌یه‌ی به‌ره‌ی ئیسلامی مه‌غریب، له ئه‌نجامدا به‌خێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه
بۆ پارتی "گردبوونەوەی نیشتمانی ئازادیخوازان" کە پارتێكی کۆنسەرڤاتیڤی
میانڕەوە براوەی هەڵبژاردنەکان بووە و توانی لە کۆی 395 کورسی پەرلەمان 97 کورسی بەدەستبهێنێت،
لەکاتێکدا ئەو پارتە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016دا تەنیا 37 کورسی بەدەستهێنابوو.