بزانە ئەمڕۆ بورجەکەت چ نهێنییەکی ژیانت ئاشکرا دەکات؟
11:56 - 31/07/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 31-7-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
رۆژێکی خۆش بەرێدەکەیت و هەموو شتەکان لە بەرژەوەندی تۆدایە، لە ئێستادا لە باشترین حاڵەتی رۆمانسیدا دەژیت، لەکاتێکدا کاریگەری ئەرێنی هەیە لە ژیانی تەندروستیت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
لە کارەکەتدا چەند گۆڕانکارییەکی ئەرێنی ئەنجامدەدەیت و دەبیتە کەسێکی کە، کەسێکی نوێ دێتە نێو ژیانتەوەو دوورتدەخاتەوە لە قەلەقی، کاتەکانی خەوت رێکخەوە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
توانایەکی باشت هەیە و گەشە دەکەیت لە شوێنی کارەکەت، لەرووی سۆزداریەوە بەردەوام هەوڵ دەدەیت بیرۆکەی باش بەیت بۆ چارەسەرکردنی کیشەکانت لەگەڵ خۆشەویستەکەدا.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
توانایەکی باشت هەیە بۆ بەڕێوەبردنی کاروبار، تەنانەت لە قورسترین کاتدا، توڕەبوونێکی زۆرت هەیە لەگەڵ دەوروبەرەکەت، کۆنتڕۆڵی خۆت بکە، لە پەتا وەرزییەکان خۆت بپارێزە.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
گرنگی زۆر بە کات دەدەیت، ئەمڕ کاری جدی دەکەیت بۆ هێنانەدی ئامانجەکەت، متمانە لە نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت تا بێت بەهێزتر دەبێت، لەنێو خێزانەکەت چەند کێشەیەک هەیە بە زووی چارەسەری بکە.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بگەرێ بەدوای کارێکی نوێ و گونجاو بۆ ئەوەی سەرکەوتووبیت، دیاریەک ببە بۆ خۆشەویستەکەت بۆ ئەوەی لێت ببورێ، راهێنانی وەرزشی ئەنجامبدە و سیستمی خواردنت رێکخەوە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەوڵبە چاوت بە چەند بەرپرسێک بکەوێت بۆ ئەوەی ئەو کێشەی هەتە چارەسەر بێت، لە خۆشەویستەکەت توڕەمەبە و لێی تێبگە، هەست بە ماندووبون دەکەیت پشوو وەرگرە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
باش نەبوونی پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێکانت لە شوێنی کارەکەت، کار دەکاتە سەر باری دەرونیت، تۆ کەسێکی راستگۆیت، وا بیر مەکەوە کە هەموو کەس وەک تۆ بێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
دەتوانیت بۆ چەند کاتژمێرێکی زۆر لەژێر فشاری زۆردا کار بکەیت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەرەو باشبوون دەچێت، خۆو بپارێزە لە پەتا وەرزییەکان.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
تۆ لەو کەسانەی کە بەردەوام هەوڵدەدەیت کاتەکانت رێکخەیتەوەو بیرۆکەی باش بدەیت لە شوێنی کارەکەتدا، هاوکاری دەوروبەرەکەت زۆر دەکەیت و گرنگی بە تەندروستی خۆت دەدەیت.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
متمانە بە خۆو ناکەیت، گرنگە کە ئەو هەستە بشاریتەوەو پارێزگاری لە پێگەی خۆو بکە چونکە کەسێکی بەتوانایت، کەسێکی نوێ دێتە ژیانتەوە کەهەموو هەنگاوەکانت دەگۆڕێت، لەرووی تەندروستییەوە کۆمەڵێک گرفتت بۆ دروست دەبێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
رووبەرووی فشارێکی زۆر دەبیتەوەو دەکەویتە قەلەقییەوە، خۆشەویستەکەت پشتگوێمەخە چونکە پێویستی پێتە، خواردنی تەندروست بخۆ با لە کۆمەڵێک نەخۆشی بەدووربیت.