خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان
12:05 - 24/05/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
بڕیاره سبه‌ینێ سێشه‌ممه، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی پێنج بكرێت و تاسه‌ری مانگ
مووچه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دابه‌شبكرێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی چه‌ند
مانگێكه لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییه‌وه كاری پێده‌كرێت له
سبه‌ینێوه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت به هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی
پێشوو، كه سه‌دا 21ی لێبڕینه.
ریزبه‌ندی دابه‌شكردنی مووچه:
رۆژی 25-04-2021
وەزارەتی تەندروستی
دیوانی لیواکان و وەزارەتی پێشمەرگە
یەکەی 70 و 80
وەزارەتی دارایی و ئابووری
وەزارەتی ناوخۆ
فەرمانگەی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگری
و فریاکەوتن
لیوای نەوت
رەگەزنامە
رۆژی 26-04-2021
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون
مووچەی کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراون
و زیندانی سیاسی
وەزارەتی پەروەردە
رۆژی 27-04-2021
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای گشتیی ئاسایش
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
خاوەن پێداویستە تایبەتەکان
ئەنجوومەنی دادوەری
وەزارەتی داد
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی پلاندانان
وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
دیوانی چاودێریی دارایی
دەستەی مافی مرۆڤ
ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
دەستەی ژینگە
دەستەی وەبەرهێنان
دەستەی دەسپاکی
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
دەزگای مین
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی
رۆژی 28-04-2021
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
پەرلەمان
ئەنجوومەنی وەزیران
خانەنشینی پێشمەرگە
رۆژی 29-04-2021
خانەنشینی شارستانی
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تائێستا به‌غدا
پاره‌ی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه، دابەشكردنی مووچەی مانگی ئایاری 2021، بە هەمان
میكانیزمی پێشوو دابه‌شده‌كرێت، واتا به لێبڕینی سەدا 21 بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران،
سەدا 50 بۆ پلە باڵاكانی وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو بریكاری وه‌زاره‌ت و راوێژكار‌و
دادوه‌رو به‌رێوه‌به‌ری گشتی.
حكومەت بۆ دابەشكردنی مووچە به‌بێ لێبڕین، پێویستی
بە نزیكەی 895 ملیار دینارە، بەڵام حكومه‌ت ده‌ڵێ داهاتی مانگانه‌ی ناوخۆ‌و فرۆشی
نه‌وت 700 ملیاره، به‌وپێیه کۆی مووچەی فەرمانبەرانی بە لێبڕینی 21٪ـەوە 706 ملیار
و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە.
له‌ماوه‌كانی رابردودا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به‌شداره
له حكومه‌ت، به راگه‌یه‌نراوی فه‌رمی و فراكسیۆنه‌كه‌شی له په‌رله‌مان، هاوته‌ریب
له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن داوای كۆتایپێهاتنی لێبڕینی مووچه‌ی كردووه.
بڕیاری لێبڕینی مووچه كه چه‌ند مانگێكه په‌یڕه‌و
ده‌كرێت و كۆتایپێهێنان به نه‌هێشتنی لێبڕین، پرسێكی سیادییه و له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیراندایه. سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌ماوه‌كانی رابردوودا جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه
كه ئه‌گه‌ر داهات زیادبێت بڕی لێبڕین كه‌مده‌كه‌نه‌وه تا ئاستی نه‌هێشتن.