1368 شیوازی ژیان

لەرێگەی رۆژی لەدایکبوونیەوە، بزانە هاوسەرەکەت چ کەسایەتییەکی هەیە..

03:46 - 18/05/2021

زەمەن٠لایف ستایل

ماڵپەڕی ئەلجەمیلە لەزاری فەلەکناسانەوە بڵاویکردەوە، بەپێی رۆژی لەدایکبوونییەوە کەسایەتی هاوسەرەکەت بناسە، لەوانە:-

 

ئەگەر هاوسەرەکەت لە یەکی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسایەتی سەرکردەیی هەیە و رۆحێکی پاکی هەیە هەروەها سحرێکی تێدا بەدی دەکرێت و بەشداری پرۆژەی گەورە دەکات.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە دووی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا لەهەموو روویەکەوە پارێزراوەو بەڵام لەهەمان کاتیشدا وریایە و متمانە بەهەموو کەسێک ناکات و گرنگی زیاتر بە کارکردن دەدات.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە سێی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسێکی چالاکەو بەردەوام حەز بە هاوڕێی نوێ دەکات و هەستی خۆی ناشارێتەوە، لەگەڵیشدا دەتوانێت رووبەڕووی هەموو شتێک ببێتەوە.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە چواری مانگدا لەدایکببوو
حەز بە سوپرایزی زۆر دەکات هەروەها سزاکانی بۆ سەر کەسی بەرامبەر زیاددەکات و بە پلان کار دەکات، لەگەڵیشیدا کەسێکی بە سۆزە.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە پێنجی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسێکە لەناو هاوڕێکانیدا زۆر خۆشەویستە و راستگۆشن لەگەڵیدا، کەسێکی کراوەشە و باوەڕی زۆر بە خۆی هەیە و ناخەڵێت بە ئاسانی.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە شەشی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسێکی زۆر باش و بەسۆزە و بەڵام هەندێک کات دەبێتە کەسێکی خۆپەرست، بەردەوام دڵی دەوربەرەکەی خۆش دەکات.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە حەوتی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا حەز بە وردەکاری زۆر دەکەن لە هەموو ئەو شتانەی دێنە بەردەمی و سەرباری ئەوەی بیرەوەرییان بەهێزە و بە مێشک بڕیار لەسەر شتەکان دەدەن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە هەشتی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا زوو هەست بە بێزاری دەکەن لە شتەکان و بێتاقەت دەبن لێی، هەندێک کاتیش شتەکان لە خۆی تێک دەدات، بەڵام لەناو کۆمەڵگادا سەر بەرزە.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە نۆی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا حەز بە دروستبوونی پەیوەندی نوێ لەگەڵ هاوڕێی باش دەکەن و کەسایەتییەکی سەرنج راکێش و سحراویی و خۆشەویستن لەناو خەڵکدا.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە دەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا گرنگی بە کاروبار و خێزانەکانیان زۆر دەدەن و پلەو پۆستیان دەبێت، هەروەها تەماحی هەیە لە هەموو شتێکدا و بە پلان کار دەکات.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە یانزەی مانگدا لەدایکببوو
کەسانێکی کەشخەن و گرنگی بە جوانی خۆیان زۆر دەدەن، هەروەها حەز بە دەرکەوتن دەدەن لەناو کۆمەڵگادا و متمانەیان بە خۆیان هەیە.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە دوانزەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسێکی داینەمیکین و دڵێکی گەورەو پاکیان هەیە هەروەها مێشکیان کراوەیە بەڵام هەندێک کات خێرا توڕە دەبن بەڵام دواتر باش دەبن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە سیانزەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسانێکن حەز بە راستگۆیی دەکەن و ئەگەر بەرامبەرەکانیان درۆیان لەگەڵدا بکەن نایان بورن، حەز بە شتی سادە و سەربەخۆیی دەکەن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە چواردەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا خۆیان زۆر خۆشدەوێت و خۆیان لەهەموو شتێک دەپارێزن، شانازیش بەکارەکانیان دەکەن و پاساو بۆ هیچ شتێک ناهێننەوە.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە پانزەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا گرنگی بە کۆمەڵگا زۆر دەدەن لەکاتێکدا بەشێکیانی خۆشناوێت، هەروەها بەردەوام زەردەخە لەسەر لێوەکانیانە و زیرەکن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە شانزەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسێکی عاقڵ و تێگەیشتووەو بیرکردنەوەیەکی جیاوازی هەیە، هەمیشە لەپێناو خەونەکانی هەوڵدەدات و پەشیمان نابێتەوە لەوەی ئەیکات.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە حەڤدەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا حەز ناکات هەقی بەسەر ژیانی کەسی دیکەوە هەبێت و کەسێکی کۆمەڵایەتییە بەڵام هەندێک کات زۆر توڕەن و بڕیاری قورس دەدەن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە هەژدەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسانێکی شەرمنن و چالاکن بەڵام ئەگەر بکەونە قسەو لەگەڵ کەسێکدا بکرێنەوە زۆر بڵێ دەبن، زۆر بە قورسی هەستی خۆشەویستی دەردەبڕێت.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە نۆزدەی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا بەهۆی تواناکانییەوە رێزی لەناو کۆمەڵگادا زۆرە و کەسێکی بە تەماحە و زۆر کەس سوود لە بیرو بۆچوونەکانی دەگرن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیستی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا بەبێ پلان هەنگاو بۆ هیچ کارێکی نانێت و کەسێکی زۆر هۆشیارە لەهەموو روویەکەوە لەگەڵیشدا بەردەوام لە دەوروبەرەکەی دەبورێت.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و یەکی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسانێکی چالاک و گەشبینن، بەڵام هەندێک کات دەگۆڕێن بۆ کەسێکی دووڕوو ئەمەش لەپێناو بەرژەوەندی و پێگەی خۆیان.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و دووی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا حەز بە دەسەڵات و سەرکردەیی دەکەن و بەردەوام براوەن و هەرشتێکیان بوێت دەیکەن، بەڵام هەندێک کات باجی ئەوانە دەدەن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و سێی مانگدا لەدایکببوو
کەسێکی زۆر تایبەتن و هاوڕێکانیان هەمیشە پشتی پێدەبەستن، بەردەوامیش هەوڵدەدەن بەخۆشی و بۆخۆیان بژین، بەڵام کەسانی نامۆن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و چواری مانگدا لەدایکببوو
ئەوا زۆر گەشبینن و حەز دەکەن هەموو ساتێک سوودێک ببینن، هەروەها دڵی دەوروبەرەکەیان خۆشبکەن، جێگای متمانەن لای خەڵک.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و پێنجی مانگدا لەدایکببوو
کەسانێکی نامۆن و هەرگیز حەز ناکەن باسی نهێنییەکانی ژیانیان بۆ هیچ کەسێک بکەن، بەردەوام بێتاقەتن، بەڵام بە پلانیش کار دەکەن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و شەشی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا حەز بە شتی دووبارە ناکەن و بەردەوام دەیانەوێت نوێ ببنەوە، هەروەها حەز بە زانینی نهێنی دەوروبەرەکەیان دەکەن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و حەوتی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا کەسانێکی بەسۆز و هەستیارن، هەروەها بۆ دەوروبەرەکەیان زۆر باشن و کەشخەن و گرنگی بە جوانیی خۆیان دەدەن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و هەشتی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا زۆر زیرەک و لێهاتوو و بەبەختن، سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن لە ژیانیاندا، بەڵام هەمیشە لە راستییەکان هەڵدێن.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە بیست و نۆ مانگدا لەدایکببوو
ئەوا هەڵە زۆر بەکەمی دەکەن بەمەش بەردەوام چاویان لەسەرە، بەردەوام لە دیاریکردن و بڕیاردان لەسەر شتەکان بەهێواشی بیر دەکەنەوە.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە سی مانگدا لەدایکببوو
ئەوا بەردەوام لەناو هاوڕێکانیدایە و کەسانی پارێزراون لەهەموو روویەکەوە و حەز دەکەن بەردەوام گەورە و سەرکردانە دەرکەون.

ئەگەر هاوسەرەکەت لە سی و یەکی مانگدا لەدایکببوو
زووزوو دۆخی دەرونی(مەزاج) یان دەگۆڕێت و بە درەنگ لە شتەکان تێدەگات، هەروەها توانای گرتنە دەستی بەرپرسیارێتی زۆری نییە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن