731 شیوازی ژیان

ئایا گونجاوە خانمان داوای هاوسەرگیری لە پیاوان بکەن؟

01:04 - 17/05/2021

زەمەن-لایف ستایل

لە سەردەمی کۆنەوە وا باو بووە کە پیاوان داوای هاوسەرگیری لە خانمان بکەن و تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵەگا لەسەر ئەم بنەما ژیان هاوسەرگیری لەنێوان دوو کەسدا پێکهێنەراوە.

ماڵپەڕی سەیدەتی چەند بەدواداچوونێکی بۆ ئەم بابەتە کردووە کە ئایا گونجاوە بە پێچەوانەوە و لەم سەردەمەدا خانمان داوای هاوسەرگیری لە پیاوان بکەن؟

 

بەگوێرەی بەدواداچوون و ئامارەکان لە زۆربەی وڵاتانی دونیادا و لەم سەردەمەدا بەشێک لە خانمان داوای هاوسەرگیریان لە پیاوان کردووەو سەرکەوتووش بوون بەڵام بەشێکیان پیاوەکان رەتیان کردۆتەوە.

 

هاوکات شتێکی ئاساییە لە وڵاتە بیانییەکان لەلایەن خانمانەوە داوای هاوسەرگیری لە پیاوان بکرێت، بەڵام لە وڵاتانی رۆژهەڵات بە شتێکی قورس دادەنرێت و بەبەراورد بە وڵاتە بیناییەکان کەمتر خانمان داوای هاوسەرگیری لە پیاوان دەکەن و ئەویش هۆکارەکەی بۆ توندی و چڕی کۆمەڵگا دەگەڕێتەوە.

بەگوێرەی بڵاوکراوەکە ماڵپەڕی سەیدەتی ئەوەشی خستەڕوو بەشێکی کەمی هاوڵاتییان پێیان ئاساییە خانمان داوای هاوسەرگیری لە پیاوان بکەن و چونکە پێیان وایە لە کەسایەتی خانمەکە کەم دەبێتەوە.

سەرباری ئەوەش ئەگەر خانمان ویستیان داوای هاوسەرگیری لە پیاوان بکەن، ماڵپەڕی سەیدەتی رێنمایی بڵاوکردەوەو نووسیویەتی، با خانمان هەوڵبدەن ئەڵقەیەک یاخود گوڵێک پێشکەش بکەن یان دیارییەک و پاشان بە داوای هاوسەرگیری بکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن