نرخى نه‌وت به‌راورد به دوێنێ به‌رزبۆوه
07:33 - 15/05/2021
زەمەن_ئابورى
نرخى نەوت لە
بازاڕەکانى جیهاندا بەراورد بە دوێنێ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی.
سه‌ر له‌به‌یانی
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت به 68 دۆلار‌و 83 سه‌نت و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكیش به 65 دۆلار‌و 51 سه‌نته
بۆ هەر بەرمیلێک، ئه‌م نرخه به‌راورد به سه‌رله‌به‌یانی به‌دوێنێ نزیكه‌ی دوو دۆلار
به‌رزبۆته‌وه.
كۆتای مانگی
ئازار نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 70 دۆلاری تێپه‌ڕاند كه به‌رزبونه‌وه‌یه‌كی پێوانه‌یی
بوو له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردودا.
ساڵی رابردوو له‌سه‌ره‌تای
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک بەرمیل نەوتی
خاوی برێنت لە خوار 20 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین ئاستی بوو لە
ماوەی 19 ساڵی رابردوودا.