بزانە بورجەکەت لە یەکەم رۆژی جەژندا چیت بۆ ئاشکرا دەکات؟
11:46 - 13/05/2021
زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 13-5-2021 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەم ماوەیە لە ژێر فشارێکی دەروونیدایت و کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیت دەبێت، هەوڵبدە هاوسەنگی لە ژیانتدا ڕابگریت.
گا (4/20 بۆ 5/20)
ژیانێکی هاوسەنگت هەیە و بەراورد لەنێوان شتەکاندا ناکەیت، تواناکانات دەربخە و چیتر گوێ بەکەس مەدە.
دووانە (5/21 بۆ 6/21)
ئەمڕۆ خۆشەویستی ژیانت دەدۆزیتەوە کە لەیەکەم بینینییەوە بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵدا دەدەیت، کێشی لەشت دابەزێنە.
قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
هەست بە ماندووبوونێکی زۆر دەکەیت و بەمەش نەخۆش دەکەویت، لە کارەکەت هەموو ئەرکەکان بەتۆ رادەسپێرن.
شێر (7/23 بۆ 8/22)
لەرووی خۆشەویستییەوە چیتر تووشی گرفت نابیت و پرۆسەیەکی هاوسەرگیری پێکدێنیت، تەندروستیت بەرەو باشبوون دەچێت.
فەریک (8/23 بۆ 9/22)
دەکەویتە کێشەیەکەوەو دەرچوون لێی ئەستەمە، لەکارەکەت ڕکابەرت بۆ زیاددەبێت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت گرفتان هەیە.
تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
کارەکانت بەباشی بەڕێوەدەچێت و سەرکەوتنی مەزن تۆمار دەکەیت، خێزانەکەت لەسەروو هەموو شتێکەوەیە گرنگیان پێبدە.
دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
خەرجییەکانت کەمکەوە و ئاگاداری دۆخی دارایت بە، بەمنزیکانە هەستی خۆت بۆ ئەو کەسە دەردەبڕیت کە خۆشت دەوێت.
کەوان (11/22 بۆ 12/21)
هەر کاتێک بێتاقەت بوویت، پێویست ناکات خێزانەکەت تێبگەیەنیت، خۆت خاوەن بڕیاری ژیانت بە و چارەسەری کێشەکان بکە.
گیسک (12/22 بۆ 1/19)
لەڕێگەی پەیوەندییەکانتەوە هەلی کارکردنی نوێ دێتە بەردەمت و قبوڵی کە، شت لە خۆشەویستەکەت مەشارەوەو گرنگی پێبدە.
سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەم ماوەیە هەست بە تەنهاییەکی زۆر دەکەیت و زویر دەبیت لە هەموو ئەو کەسانەی کە پێیان دەوتیت خۆشیان دەوێیت.
نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
یەکێک لە هاوڕێکانت هەوڵدەدات بتخاتە کێشەیەکی گەورەوە ئاگاداری خۆت بەو متمانە بەکەس مەکە، ڕاهێنانی وەرزشی بکە.