793 کوردستان

هەپەگە ئاماری شەڕی ١٠ رۆژی بڵاوکردەوە

08:22 - 04/05/2021

زەمەن_كوردستانی


هەپەگە ئاماری شەڕی ١٠ رۆژی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ١١٦ چالاکی ئەنجامدراون و ١٤٧ سەربازی توركیا كوژراون و گورز لە ٦ کۆپتەر و ٢ درۆن دراون و دەیان پەناگەیان تەقاندووەتەوەو لەو چالاکییەکاندا ٦ گەریلا شەهید بوون.


ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ئاماری شەڕی نێوان ٢٣ی نیسان و ٣ی ئایاری لە ناوچەکانی زاپ، ئاڤاشین و مەتینا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوەکەى هەپەگەدا باسلەوەكراوە، سوپای توركیا بۆ ئەوەى خاکی باشووری کوردستان داگیر بکات لە شەوی ٢٣ی نیساندا لە ناوچەکانی مەتینا، ئاڤاشین و زاپ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستی بە هێرشێکی بەرفراوان كرد.

ئاماژەبەوەكراوە، لەو چوارچێوەیەدا لە ٢٣ی نیسانەوە تاەکو ٣ی ئایار، واتە لە ماوەى ١٠ رۆژدا هێزەکانمان بە لێهاتووی و ئەدایی سەرکەوتوانەى شەڕەوە، بە ئازاییەتییەکی زۆر گەورە، بە بڕیار و پێداگریی بەرخودانەوە، بە رۆح و ورەی بەرزی ھێرش و چالاکییەوە، بە تاکتیکی دەوڵەمەند و وەستایی و شارەزایی لە شەڕدا هەموو هێرشەکانی دوژمنیان پووچ کردەوە.

ئاماری شەڕی ١٠ رۆژە
ئاماری شەڕی ٢٣ی نیسان تاوەکو ٣ی ئایار بەمشێوەیەیە:
چالاکیی گەریلا
٨ چالاکیی هێزەکانی بەرگریی ئاسمانی شەهید دەلال
١ چالاکی بە چەکی هەستگری وردبین
٢ چالاکی گەریلاکان بە هەماهەنگی و لە یەک کاتدا
٢ چالاکیی هێزەکانمان، چوونە سەر دوژمن و سەنگەرەکانیان
٩ چالاکیی لێدان
١١ چالاکی بە چەکی قورس (چالاکیی بە دۆشکا، هاوەن و کاتیوشا)
١٢ چالاکیی نیشانەشکێنی
٣٣ چالاکیی سابوتاژ و تەقاندنەوە
٣٧ چالاکیی هێرشکردن
بە گشتی ئێمە ١١٦ چالاکیمان ئەنجامداو و ٦ هاوڕێمان شەهید بوون.
هێرشەکانی سوپای تورکیا
هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هەموو رۆژێک سەدان جار بە تۆپ و کۆپتەر و فڕۆکەى جەنگی بۆردومان دەکرێن.
دوژمن ٣٤ جار خواستی بچێتە ناو تونێلەکانی شەڕ، بەڵام هێزەکانمان هەموو جارێک لێیاندەدان و دوژمن هیچ ئەنجامێکی بە دەست نەهێنا.
٩ جار گازی کیمیای و ژەهراوییان بەکارهێناوە
لە ئەنجامی چالاکییەکاندا
گورز لە ٢ درۆن، فڕۆکەى بێفڕۆکەوان دراوە
گورز لە ٦ کۆپتەر دراوە
فەرماندەی شاخێک و بنکەیەک، سەربازێکی پسپۆڕی ڤێتەنەری (ئاژەڵان)، کە راهێنەر و بەکارهێنەری سەگ بوو و بەگشتی ١٤٧سەرباز كوژراون و ١٥ داگیرکەر بریندار بوون.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن