444 کوردستان

لەبارەی مینحەی مانگانەی بەشێك لە زیندانیانی سیاسیەوە بڕیاردرا

04:49 - 04/05/2021

زەمەن_هەرێمی كوردستان


وەزارەتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند: مینجه‌ی مانگانه‌ی (639) زیندانی سیاسی خه‌رج ده‌كرێت.


لە نوسراوێكدا، كه‌ واژووی عه‌بدوڵا حاجی مه‌حمودی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی له‌سه‌ره‌، تێیدا هاتووە: پاش وردبینی و پێداچوونەوە بە لیستی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی بریاردرا بە "بەردەوامبوون و خەرجکردنی مینحەی مانگانەی (639) زیندانی سیاسی وەک وەجبەی یەکەم".


مەرجێك بۆ پێدانی مینحە بەم كەسانە دانراوە، ئەویش ئەوەیە كە دەبێت بیسەلمێنێت ن لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق هیچ مووچە یاخود مینحەیەكی نیە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن