جیهان

تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی دایە ڤاكسینێكی دیكه‌ی كۆرۆنا

09:28 - 02/05/2021 333 جار خوێندراوەتەوە

زه‌مه‌ن_جیهان


دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێك بەسەر وەرگرتنی ڕەزامەندی بەكارهێنانی لەئەوروپا و ئەمریكا، ڕێكخرای تەندروستی جیهانی ڕەزامەندی بەكارهێنانی بەخشیە ڤاكسینی مۆدێرنا دژی كۆرۆنا.


ڕێكخراوی تەندوستی جیهانی لەڕاگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە تیمی پسپۆڕانی ڕاوێژكارانی سەر بە رێكخراوەكەیان ئاماژەیان بەوەكردووە ئاستی چالاكی ڤاكسینی مۆدێرنا دەگاتە لە94.1%، هەربۆیە ئەو ڤاكسینە دەچێتە لیستی ئەو ڤاكسینانەی لەلایەن تەندروستی جیهانیەوە ڕەزامەندی بەكارهێنانیان وەرگرتووە.

ماوەی چەند مانگێك دەبێت ڤاكسینی مۆدێرنا لەئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا ڕەزامەندی بەكارهێنانی وەرگرتووە و گرنگی ئەو كارە دەگەڕێتەوە بۆئەوەی ئەو وڵاتانەی ناتوانن خۆیان هەڵسەنگاندن بۆ چالاكی ڤاكسینەكان بكەن ئەوا پشت بە هەڵسەنگاندنی ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتیە دەبەستن.

 

ژمارەی ئەو ڤاكسینانەی لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە ڕەزامەندی بەكارهێنانیان وەرگرتووە گەیشتە پێنج ڤاكسین.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن

Advertisement