مانچسته‌ر یونایتد به به بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره له ڕۆما له كۆتایى خولى ئه‌وروپیى نزیكه
01:42 - 30/04/2021
زه‌مه‌ن-وه‌رزش
یانه‌ى مانچسته‌ر یونایتدى ئینگلیزیى گۆڵبارانى ڕۆماى میوانى كرد (6-2) له یاریى چوونى قۆناغى پێش كۆتایى جامى ئه‌وروپا.
گۆڵه‌كانى مان یونایتد به‌و جۆره بوون، له خوله‌كه‌كانى (9 وه 71 به لێدانى سزا) برۆنۆ فیرناندیزى پورتوگالى دوو گۆڵ، وه ئیدینسۆن كاڤانى ئۆرۆگوایى دوو گۆڵ له خوله‌كه‌كانى (48 و 64)، وه پۆل پۆگباى فه‌ره‌نسیى گۆڵێك له خوله‌كى (75)، و مایسۆن گرینوود گۆڵى شه‌شه‌م و كۆتایى له خوله‌كى (86).
له‌كاتێكدا هه‌ریه‌ك له لۆرینتسۆ پیلیگرینى له خوله‌كى (16 به لێدانى سزا) و ئیدین دزیكۆى بۆسنى له خوله‌كى (34) دوو گۆڵه‌كه‌ى ڕۆمایان تۆماركرد.
ئه‌و ئه‌نجامه گه‌وره‌یه‌ش، سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ى مان یونایتدى هێنایه‌وه بیر كه ساڵى 2007 به ئه‌نجامى (7-1) له‌و یانه ئیتاڵیه‌ى برده‌وه له یاریى گه‌ڕانه‌وه‌ى چاره‌كى كۆتایى یانه پاڵه‌وانه‌كان.