ڤیدیۆ.. گۆران باسی عەشقی پێشووی دەکات
02:06 - 22/04/2021
زەمەن-لایف ستایل
هونەرمەند گۆران ساڵح چۆنێتی عاشقبوونی لە رابردوودا دەگێڕێتەوە.
لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا، هونەرمەند گۆران ساڵح دەڵێت، خۆشترین
یادگارییەکانی ئەوەبوو کە لەسەرەتای عاشبوونیدا هەست و سۆزی دەجوڵا و ئێواران خۆی
کەشخە دەکرد.
وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەرکەوتووە، گۆران ئەو شوێنە نیشان دەدات کە تێیدا
چ هەڵسوکەوتێکی نواندا لەکاتی عاشبوونیدا.
گۆران ساڵح لەدایکبووی ساڵی١٩٨٥ی شاری هەولێرە، دەرچووی
پەیمانگای و کۆلێژی هونەرە جوانەکانە، خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە، جگە لە گۆرانی
وتن لە بواری شانۆ دەرهێنان کاری کردووە.