1027 کوردستان

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە له‌باره‌ی ده‌وامه‌وه‌

12:55 - 08/04/2021

زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان


وەزارەتی پەروەردە رایده‌گه‌یه‌نێت: تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:


راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

تا وەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە. تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو  بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
           ٨ ی ٤ ی ٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن