ناتوانم بەبێ خۆشەویستی بژیم
10:44 - 05/04/2021
(ڤان کوخ)
"هەنگاوی
یەکەم" تابلۆی دەستەڕاستی بینەر، (ڤان کوخ)ی گەورە نیگارکێشی هۆڵەندی لەیەنایەری
1890 لەنەخۆشخانەی دەروونی کێشاویەتی.
خێزانێکی بچوک،
باوکەکە بەدانیشتانەوە لەباخچەی ماڵێکی لادێدا باوەشی بۆ کچە بچوکەکەی کردۆتەوە کەتازە
پێی گرتووەو خەریکی یەکەم هەنگاو هەڵدەهێنێت.
دەموچاوی هیچ
کامیان دەرنەکەوتوە، نەباوکەکەو نە مناڵەکەو نە دایکەکە، ڤان کوخ بەئانقەست روخساریانی
دەرنەخستوە چونکە لەواقیعدا هیچ کامیان بوونیان نیە.
قەبارەی پیاوەکە
هەر بەقەدەر قەبارەی خودی (ڤان کوخ)ەو (ڤان کوخ )یش هەمان کڵاوی لەسەر دەکرد.
هەموو هەوڵەکانی
ڤان کوخ بۆ دروستکردنی خۆشەویستی و پێکهێنانی خێزانێک بەشکست کۆتایی هاتوەو چونکە نیوەی
تەمەنی خۆی لەنەخۆشخانە دەروونیەکان بەسەر بردووە.
ڤان کوخ زۆر
ئارەزووی دروستکردنی خۆشەویستیەکی دەکرد، بەڵام کەس بەدەمیەوە نەهات، نائومێد بوو لەدرووستکردنی
خێزانێک ولەوەی خۆشەویستێکی هەبێت و لەوەی ببێتە باوک.
هەربۆیە تابلۆی
ماڵێک و ژنێک و باوکێک کە باوەشی بۆ مناڵەکەی کردۆتە دەکێشێت بەهیوای ئەوەی ئەم قەدەرەی
توشببێت کەچی توشی نەهات.
لەتابلۆی دووەم(دەستە
چەپی بینەر) کەڤان کوخ لەمایۆی 1890چەند مانگێک دوای تابلۆی یەکەم کێشاویەتی، هەمان
پیاو بەهەمان جلوبەرگەوە بەڵام بەسەرێکی کەچەڵەوە، دەگری و دەموچاوی خۆی دەڕنێت.
ڤان کوخ لەهەمان
ساڵداو لەڕۆژی 27 یۆلیۆی 1890 فیشەکێکی بەخۆیەوەناو دوای دوو رۆژ مانەوە لەنەخۆشخانە
گیانی لەدەستدا.
لەعەرەبیەوە:
هێمن مەحمود