ڤیدیۆ.. نیهان پاش وەرگرتنی چارەسەر چۆن دەردەکەوێت؟
11:09 - 28/02/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەند ناسڵیهان ئەتاگوڵ ناسراو بە نیهان، پاش ئەوەی چارەسەر وەردەگرێت، نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاودەکاتەوە کە تێیدا سەما دەکات.
ماوەیەک بەر لە ئێستا، خانمە هونەرمەندی شۆخی تورکی ناسڵیهان ئەتاگوڵ ناسراو بە کەسایەتی نیهان، لەکاتی کارکردندا دەبورێتەوەو دۆخی تەندروستی تێک دەچێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، بەڵام بە پێی زانیارییەکان ئێستا تەندروستی باشە و لە ئەکاونتی خۆی ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا بە ستایلێکی جیاواز دەرکەوتووەو سەما دەکات.
هەروەها لە بەشێکی دیکەی ڤیدیۆکەدا، ناسڵیهان ریکلام دەکات و دەریدەخات کە تەندروستی جێگیرە و کێشەی نیە.
ناسڵیهان ئەتاگوڵ لە ساڵی 1992 لە تورکیا لە دایک بووەو لە زنجیرە درامای "عاشقێکی شێتانە" ناوبانگی بۆ خۆی پەیدا کردووەو خاوەن هەوادارێکی زۆرە، هەروەها ئێستا درامەیەکی دیکەی لەسەر شاشەی کوردی پەخش دەکرێت بە ناونیشانی "کچی باڵیۆز".