نرخی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات
10:11 - 26/02/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى بەرزبووە و ئه‌مڕۆ 100
دۆلار به 145 هه‌زار و 500 دیناره.
به‌پێی ئه‌و نرخانه‌ی له
بازاڕه‌كانی دراو له شاری هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه دراون به "زه‌مه‌ن"
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نرخی 100 دۆلار به 145 هه‌زار و 500 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. لە
کاتێکدا دوێنێ لەکاتى داسختنی بازاڕدا بۆ 145 هەزار و 250 دینار دابه‌زی بوو.
رۆژی 19ی کانوونی یەکەمی
2020، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان بە 147 هەزار
دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو
نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.
ئه‌مڕۆ نرخی دراوه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه:
100 دۆلار بە 145هەزار و 500 دیناره
100 یۆرۆ بە 177 هەزار و 750 دیناره
100 پاوەن بە 205 هەزار و 750 دیناره
100 لیرەی توركی بە 20 هەزارو 540 دیناره
100 هەزار تمەنی ئێرانی بە 6 هەزار دیناره