1631 شیوازی ژیان

پێشبینی ئەمڕۆی بورجەکان لەبارەی ژیانی تایبەتیتەوە

09:17 - 24/02/2021

زەمەن-لایف ستایل
شارەزایانی بواری فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی 24-2-2021 ی بڵاوکردەوە.

کاوڕ (3/21 بۆ 4/21)
ئەو کارەی کە ئێستا دەیکەیت، پێویستە فراوانی بکەیت و پرۆژەی نوێ بخەیتە کار، خێزانەکەت هەواڵێکی خۆشت پێدەڵێن.

گا (4/20 بۆ 5/20)
سوود لە بیرۆکەی هاوڕێکانت وەربگرە و لە کارەکەتدا بەکاریان بێنە، بڕیار لەسەر خۆشەویستەکەت مەدە چونکە بۆت باشە.

دووانە (5/21 بۆ 6/21)
هەوڵ مەدە بەرگری لە هەڵەکانت بکەیت، بەڵکو راستییەکان ببینە و خۆت چاک بکە، خۆشەویستەکەت لەدەست دەدەیت.

قرژاڵ (6/22 بۆ 7/22)
کەسێکی تەماح و خەونی گەورەت هەیە و ئەگەر هەوڵی جدی بۆ بدەیت، سەرکەوتن تۆمار دەکەیت، گرنگی بە خواردنی تەندروست بدە.

شێر (7/23 بۆ 8/22)
ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر خۆش بەسەردەبەیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت و دیارییەکیشی پێشکەش دەکەیت، لە قەلەقی رزگارت دەبێت.

فەریک (8/23 بۆ 9/22)
بەهۆی ئەوەی زۆر بیر لە کێشەکان دەکەیتەوەو قەلەقیت تووشی سەر ئێشەیەکی تووند دەبیت و سەردانی پزیشک دەکەیت.

تەرازوو (9/23 بۆ 10/22)
هەوڵبدە واز لە خۆپەرستی بێنیت و توڕەبوونەکانت کۆنتڕۆڵ بکەیت، چونکە خۆشەویستەکەت بە تەواوی بێزار بووە لێت.

دووپشک (10/23 بۆ 11/21)
ناتوانیت ئەمڕۆ بە باشی کار بکەیت و نێوانت لەگەڵ چەند کەسێکدا تێکدەچێت، پێویستە بیر بکەیتەوە بۆ ئەوەی هاوسەرگیری بکەیت.

کەوان (11/22 بۆ 12/21)
ئەمڕۆ بەشداری بۆنەیەکی تایبەت دەکەیت و کەسانێک دەبینیت، گرنگی بە دۆخی تەندروستیت بدە ئەگەر نا نەخۆش دەکەویت.

گیسک (12/22 بۆ 1/19)
تۆ پراوپڕی لە وزە و توانا، دەتوانیت سوود لە بەهرەکانت وەربگریت بۆ ئەوەی هەنگاوێک بچیتە پێشەوەو سەرکەوتوو بیت.

 سەتڵ (1/20 بۆ 2/18)
ئەمڕۆ هەواڵێکی خۆش دەبیستیت و دووبارە پارەت دەستبکەوێتەوە، چاوت بە خۆشەویستەکەت دەکەوێت و شتێکت پێدەڵێت.

نەهەنگ (2/19 بۆ 3/20)
رۆژێکی پڕ لە ژاوەژاو و قورس و ماندوبوون بەڕێدەکەیت و خەرجییەکی زۆر دەکەیت، هەوڵبدە بەردەوام ئاو زۆر بخۆیتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن