1277 ئابوری

نرخی دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات

06:29 - 22/02/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان

نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جێگیر نیه‌ و به‌پێی كات گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێ، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار بۆ خوار 146 هه‌زار دینار دابه‌زی.

سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، كه‌ بازاڕی دراو كرایه‌وه‌ نرخی 100 دۆلار به‌ 146 هه‌زار و 250 دینار بوو، به‌ڵام ئێواره‌ له‌كاتی داخستنی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بۆ 145 هه‌زار و 750 دینار دابەزى.

رۆژی ( 19ی کانوونی یەکەمی 2020)، بانکى ناوەندى عێراق نرخى فرۆشتنى 100 دۆلارى بە هاوڵاتیان  بە 147 هەزار دینار دیاریکرد، بەڵام هێشتا لە بازاڕەکان نەگەیشتووەتە ئەو نرخە و لەخوار ئەو نرخەوە مامەڵەى پێوەدەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن