ئەو کەسانەی ئاڵای داعشیان لە سەیدسادق هەڵکرد، دەستگیرکران
06:39 - 04/02/2021
زهمهن_ههرێمی كوردستان
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگهیاند،
ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکانی شارەزوور و دانانی ئاڵای داعش لە سنووری
سەیدسادق دەستگیرکراون.
دەزگای ئاسایشی ھەرێم له
راگهیهنراوێكدا ئاشكرایكرد، پاش ئەوەی رۆژی ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ لە نزیک گوندی میرەدێ
لەسەر رێگای سەرەکی ( قەزای شارەزوور - دەربەندیخان ) ئاڵایەكی داعش ھەڵکرا ، لەسەر
بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ژورێکی لێکۆڵینەوەی ھاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی
ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، پێکھێنراو راستەخۆ لێکۆڵینەوەی
ورد لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و چەندتیمێک دەستبەکاربوون .
ئاماژهی بهوهشكردووه،
رۆژی ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش رەزامەندی دادوەر،
بەبڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، جوڵە
بەھێزەکانی ئاسایش کراو لەچەند ھەڵمەتێکدا لە قەزای سەیدسایدق ھەر سێ تیرۆریست ( ج
- ع ) و (ع - ع ) کەھەردووکیان برابوون لەگەڵ ( ع - ع - ح ) دەستگیرکران کە پیلاندانەرو
ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکە بوون .کە مەرامیان
بووە دوای ئەم کردەوە تیرۆریستیانە ، چەند شوێن و جێگایەکی تر ی گشتی لە شارەرزوور
دەستنیشانبکەن و بیان تەقێننەوە .
دهقی راگهیهنراوهكه:
دەزگای ئاسایشی ھەرێم
، ئەنجامدەرانی کردەوە تیرۆریستییەکەی شارەزوور و دانانی ئاڵای داعش ، لەگوندی بەردەڕەش
سەربەقەزای سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن دەستگیردەکەن و پیلانێکی گروپێکی تیرۆریستی
داعش لەناوچەکە ئاشکرادەکەن ، کە مەرامیان
بوون چەندین کردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.
هەر پەیوەست بەم پیلانە،
شەوی ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە دوو تیرۆریستی بە ڕەگەز عەرەب لە دوو هەڵمەتی جیا
جیادا دەستگیرکران .
پاش ئەوەی رۆژی ٢٥ /
١٢ / ٢٠٢٠ لە نزیک گوندی میرەدێ لەسەر رێگای سەرەکی ( قەزای شارەزوور - دەربەندیخان
) ئاڵایەكی داعش ھەڵکرا ، لەسەر بڕیاری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، ژورێکی لێکۆڵینەوەی
ھاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی ، پێکھێنراو
راستەخۆ لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم کەیسە دەستیپێکرد و چەندتیمێک دەستبەکاربوون .
ئەوەبوو لەھەمان کاتی
بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە ، دوای یەک ھەفتە لەڕۆژی( ٢ / ١ / ٢٠٢١ ) لەنزیک گوندی بەردەڕەشە لە قەزای
سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن نزیک گوندی کانی سپیکەی پەرخ ، ئاڵایەکی تری تیرۆریستانی
داعش بەھەمان شێوەی ئەوەی تر ھەڵکرابوو ، کە لەژێرەکەیدا عبوەی پێوەلکێنرابوو . لەکاتی
ھەڵگرتنەوەیەدا دووکارمەندی ھێزەکانی ئاسایشی شارەزوو برینداربوون .
لێکۆڵینەوەکان چڕترکرانەوە و بەدوو ئاڕاستە ، دوو تیمی لێکۆڵینەوەو سەربازی
دەستبەکاربوون ، لەلایەک زانیاری کۆدەکرایەوە ، لەھەمانکاتیشدا کیوماڵی سنورەکەدەستپێکرد .
پاش چەندرۆژێک
ماندووبوون و شەونخونی ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ( ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی
ئاسایشی سلێمانی ) ، سەرەداو و بەڵگەی دروست بەدەستھاتن و زانیاری تەواو لەسەر شانەیەکی
نەنستوی تیرۆریستی داعش ئاشکراکران و ئەندامەکانیان
ناسنامەو شوێن و جێگایان دەستنیشانکراو خرانە ژێرچاودێری ورد .
رۆژی ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش رەزامەندی دادوەری بەڕێز ، بەبڕیاری
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ، جوڵە بەھێزەکانی
ئاسایش کراو لەچەند ھەڵمەتێکدا لە قەزای سەیدسایدق ھەر سێ تیرۆریست ( ج - ع ) و (ع
- ع ) کەھەردووکیان برابوون لەگەڵ ( ع - ع
- ح ) دەستگیرکران کە پیلاندانەرو ئەنجامدەرانی
کردەوە تیرۆریستییەکە بوون .
کە مەرامیان بووە دوای
ئەم کردەوە تیرۆریستیانە ، چەند شوێن و جێگایەکی تر ی گشتی لە شارەرزوور دەستنیشانبکەن
و بیان تەقێننەوە .
بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە
بەردەوام بوو ، روونبووەوە چەند تۆمەتبارێکی تر ھاوکاری ئەم کردەوە تیرۆریستی و تۆقێنەرانە
بوونە و ، لەئۆپراسیۆنێکدا رۆژی ٢٨ / ١ ئەمساڵ لەقەزای سەیدسادق ( ز- م ) دەستگیراکراو
، لەھەمان رۆژ بەتاوانی ھاوبەش ، ئەندامانی سەرجەم خێزانی تیرۆریستی تاوانبار ( ج
- م ) دەستگیرکران ، کە پێکھاتبوون لە دایکی بەناوی ( ب . ک ) و دوو خوشکی بەناوەکانی
( ب.ع / ز . ع / ف .ع ) لەگەڵ ھاوسەری تیرۆریست
( ج -م ) بەناوی ( ب . ع ) . دەستیشگیرا بەسەر ھەموو ئەو کەرەستەو کەلوپەل و پێداویستییانەی
بۆ کردەوە تیرۆریستییەکانیان بەکاریانھێنابوو.
ناسنامەی تیرۆریستان
- تیرۆریستی ج - ع و ع - ع کوڕی تیرۆریست
( عومەری دایس ) ن - کە ئەندامی رێکخراوی القاعیدە بوو وە ، و یەکێک بووە لە چەکدارەکانی
تیرۆریستانی ( ئەنسار ئیسلام ) لە ناوچەی
ھەورامان ،لەسەرەتای دروستبوونی ئەنسار ئیسلام لەساڵی ٢٠٠١ بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆریستی کردەوساڵی
٢٠٠٣ دوای راودونانیان ھەڵھاتوون بۆ دەرەوەی
سنوری ھەرێم ، و لەگەڵ سەرھەڵدانی داعش دەکەونە ژێر کاریگەری فکری توندڕەوی تیرۆریستی .
تیرۆریست ( ع . ع )
ناسراو بە خەڵات لەساڵی ٢٠١٥ لەرێگای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە دەکەوێتە ژێر کاریگەری
بیری توندڕەوی داعش و چەندجارێک ھەوڵی داوە بچێتەناو داعش و دواتر بڕیار ئەدەن لەگەڵ
تیرۆریست ( ج - ع ) لەسنوری شارەزوور بمێنەوە
و شانەیەکی نەنستوی داعش دروستبکەن و چەند کردەوەیەکی تیرۆریستی لە سنورەکە ئەنجامبدەن .
هەر لە میانەی بەدواداچوونەکانماندا،
شەوی ٣\4 2/2021 دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی
بەڕێز دادوەر ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دوو هەڵمەتی جیا جیادا دوو تیرۆریستی
دیکەی عەرەبیان دەستگیرکرد، لە داهاتوودا زانیاری و ناسنامەی ئەم تیرۆریستانەش بۆ ڕای
گشتی ئاشکرا دەکەین .
لەبارەی ئەم کەیسەوە ،
رەوتی لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونی ھێزەکانمان بەردەوامە و ، لەبەر سەلامەتی و
پاراستنی زانیارییەکان ، چەندین بەڵگەو دیکۆمێنتی تر بەشاراوەیی ھێڵراونەتەوە .
کۆمەڵانی خەڵکی
کوردستان -یش دڵنیادەکەینەوە دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئەرک و بەرپرسیارێتی نیشتمانی و
نەتەوەییەتی ، کە شەونخون بێت و گیانی ھێزەکانی بخاتە مەترسیەوە لەپێنا و ئاسایش و
ئۆقرەیی زیاتر لەھەرێمەکەماندا ، تا ھەموولایەک
بە ئارامی ژیان بەڕێبکەن و سەروماڵی ھاووڵاتیان پارێزراوبێت .
لەماوەی رابردووشدا
دوور لەچاوی میدیا ،چەندین پیلانی تیرۆریستان
لەھەرێم شکستیپێھێنراو ئەندامەکانیان دەستگیرکران
و رووبەڕووی دادگاکراونەتەوە ، لەناوچەدابڕێندراوەکان و شارەکانی عێراقیش ھەماھەنگ
و ھاوکاری بەردەوامی ھێزەعێراقییەکان و ھێزەکانی ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتین ، بۆ
رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو ئاشکراکردن و دەستگیرکردنی چەندین شانەی تیرۆریستی داعش و
پوچەڵکردنەوەی پیلانەکانیان .
وەک ھەمیشە سوپاس
و پێزانینی دەزگای ئاسایش بە ھاووڵاتیان (
کەسوکارمان ) و خەڵکی خۆمان دەگەیەنین ، کەھەمیشە ھاوکارو ھەماھەنگ بوون لەسەرخستنی ئەرکەکانماندا
و شکستپێھێنانی پیلانی تیرۆریستان کە مەرامیانە ژیان لەھەرێمەکەمان تێکبدەن .سوپاس
و دەستخۆشیمان بۆ ھێزەکانی ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی کەلەپاش
کەمتر لەیەک مانگ ئەنجامدەرانی ئەو کردەوە تیرۆرستییەو گروپێکی شانەی نەنستوی داعشیان ئاشکراکرد و ئەندامەکانیان
دەستگیرکرد و رادەستی یاساو قانوونیان کرد .
ھەرشادو سەرفرازبن
دەزگای ئاسایشی ھەرێمی
کوردستان
ھاوپێچ
دانپێدانانی تیرۆرستان ....
١ - دانپێدانانی تیرۆریست ج -ع تەمەن ٢٥ ساڵ
٢ - دانپێدانانی تیرۆریست ع - ع ناسراو بە ( خەڵات ) تەمەن ٢٦ ساڵ
٣ - تۆمەتبار ( ب ع )
تەمەن ٢٣ ساڵ