353 جیهان

تووشبوون به‌ كۆرۆنا له‌ 100 ملیۆن نزیك ده‌بێته‌وه‌

10:11 - 25/01/2021

زه‌مه‌ن_جیهانی

لە سەرانسەری جیھان، ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩)، ٩٩ ملیۆن و ٧٧٤ هەزار کەسی تێپەڕاند.

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، دوو ملیۆن و ١٣٩ هه‌زار و ٣١ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووان بە په‌تاكه‌ له‌ جیهاندا، گه‌یشتووه‌ته‌ ٩٩ ملیۆن و ٧٧٤ هەزار و ٣٥١ کەس، ٧١ ملیۆن و ٧٦٢ هەزار و ٧٤٦ تووشبوو چاکبوونەتەوە.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه‌ تا ئێستا، ٢٥ ملیۆن و ٧٠٢ هه‌زار و ١٢٥ حاڵه‌تی تووشبوون و، ٤٢٩ هەزار و ٤٩٠ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەو پەتایە تۆمارکردووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن