949 شیوازی ژیان

نهێنی پەیوەندی نێوان لەیدی گاگا و جۆ بایدن ئاشکرا دەبێت

01:45 - 23/01/2021

زەمەن-لایف ستایل
نەک ئێستا بەڵکو ماوەی چەند ساڵێکە، خانمە هونەرمەند لەیدی گاگا لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی هاوڕێیەتی پتەو لەنێوانیاندا هەیە.

تەواوی میدیاکان چاویان لەسەر پەیوەندی نێوان خانمە هونەرمەند لەیدی گاگا لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکادایە و ماڵپەڕی ئەلفەن سەبارەت بەو بابەتە بڵاویکردەوە، کاتێک باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمریکا بووە، لەیدی گاگا و جۆ بایدن پرۆژەیەکەیان جێبەجێکردووە لەبارەی توندوتیژی سێکسی دژی خانمان و هاوڕێیەتییەکی گەرم لەنێوانیاندا هەبووە.

هەروەها پشتگیرییەکی تەواوی کردووە بۆ ئەوەی جۆ بایدن ببێتە سەرۆکی ئەمریکا و تەنانەت لە مەراسیمی سوێند خواردنەکەشدا سروودی نەتەوەیی بۆ وتووە.

لەیدی گاگا لەساڵی 1986 لە نیویۆرک لەدایک بووەو خانمە هونەرمەندێکی ناودارە و خاوەنی چەندین گۆرانیە، هەروەها پێشتر ئاسکرایکردبوو، کە چەندین جار دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر و بە دۆخێکی دەروونی خراپدا تێپەڕبووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن