رانیا یوسف: دوای دووجار شووکردنم، خۆشەویستی دەکەم بەبێ هاوسەرگیری
11:46 - 16/01/2021
زەمەن-لایف ستایل
خانمە هونەرمەندی میسری رانیا یوسف لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایدەکات، کە پێی
باشە کچ دوای تەمەنی 30 ساڵ شوو بکات.
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی ئێم بی سی میسر، خانمە هونەرمەند رانیا
یوسف روونیدەکاتەوە، پێویستە کچ و کوڕ هەموو عەیبەکانی یەکیان پێ قبوڵ بێت پاشان
دوای تەمەنی 30 ساڵی هاوسەرگیری بکەن.
رانیا یوسف سەبارەت بە خۆی، دەڵێت دوای ئەوەی دووجار شوویکردوەو جیابۆتەوە،
خۆشەویستی دەکاتەوە بەڵام هاوسەرگیری لەگەڵدا ناکات، چونکە پێویستی بە هیچ شتێک نییە
و وای پێ سەرکەوتووە.
رانیا یوسف لە ساڵی 1973 لە میسر لەدایکبووەو دوو جار هاوسەرگیری کردووەو دوو
کچی هەیە، هەروەها خاوەنی چەندین فیلم و درامایە و هەمیشە بە هۆی پۆشینی جلوبەرگە
بوێرەکانی، رووبەڕووی رەخنە و هەڕەشەو دەستدرێژی بۆتەوە.


