نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زی
08:40 - 16/01/2021
"زەمەن"
نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، چەند
رۆژێكە رووی لەگۆڕانكاریدایه و ئه‌مڕۆ دابه‌زینی زیاتری به‌خۆوه بینی، ئه‌وه‌ش
دوای ئه‌وه دێـت چوارشه‌ممهی رابردوو به‌رزترین ئاستی له ماوه‌ی 11 مانگی
رابردوو تۆمار كرد و له سه‌روی 57 دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، نرخی یه‌ك
به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت بۆ 54 دۆلار و 84 سه‌نت دابه‌زی و نرخی یه‌ك به‌رمیل
خاوی ئه‌مریكیش بوو به 52 دۆلار و 6 سه‌نت.
لە مانگی ئازاری ساڵی
رابردوو دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە خوار ٢٥ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، ئەوەش نزمترین
ئاستی بوو لە ماوەی ١٨ ساڵی رابردوودا.