906 کوردستان

هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دواخرا

08:08 - 14/01/2021

زەمەن ــ عێراق

 

هەڵبژاردنى پەرلەمانى عێراق دواخرا و رۆژى  30 ئەیلول و 15 تشرینى یەکەم و 1ى تشرینى دووەم پێشنیازکراوە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

 

سەرچاوەیەک لە کۆبونەوەى سێ سەرۆکایەتییەکەى عێراق و کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە"زەمەن"ى راگەیاند: "كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئامادەنەبوون لەو وادەى دیاریکراوە هەڵبژاردنەکان ئەنجام بدەن، بۆیە بڕیاردرا به‌ دواخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا سێ کاتى جیاواز پێشنیازکرا بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن کە 30 ئەیلول و 15 تشرینى یەکەم و 1تشرینى دووەم بوو، کۆمسیۆن چی رۆژێکیانى پێباشبوو ئەو رۆژە وەک رۆژى ئەنجامدانى هەڵبژاردن دیاریدەکرێت.

کۆتایى مانگى تەموزى ساڵى رابردوو، مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رۆژی 6-6-2020 بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت دیاریكرد.

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن