ئارنۆڵد: تره‌مپ خراپترین سه‌رۆكه له مێژوودا
            
                 11:04 - 11/01/2021 
        
            
            
              
               
            
            
       
زه‌مه‌ن_جیهانی
 
ئارنۆڵد شوارزنیگه‌ر،
حاكمی پێشووی كالیفۆرنیا، لایه‌نگرانی تره‌مپ به "نازییه‌كان" ناوده‌بات و تره‌مپیش به خراپترین سه‌رۆك
ده‌زانێت.
 
ئارنۆڵدی ئه‌ستێره‌ی
هۆڵیود له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وتی: ناوی تره‌مپ
له مێژوودا تۆمارده‌كرێت، به‌وه‌ی خراپترین سه‌رۆكه له مێژوودا.
 
ئارنۆڵد كه
سیاسیه‌كی كۆمارییه، ده‌ڵێت: چوارشه‌ممه شه‌وی شكاندنی شوشه‌كان بوو له ئه‌مریكا.
وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كۆنگرێس له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی تره‌مپه‌وه.
 
به‌كارهێنانی "شه‌وی شكانی شوشه‌كان"، ده‌سته‌واژه‌یه‌كه
به‌كارده‌هێنرێت به‌رامبه‌ر به نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا كاتێك هه‌ڵیانكوتایه
سه‌ر ماڵی جوله‌كه‌كان و قوتابخانه و كۆمپانیاكان له ساڵی 1938دا.