حكومه‌تی هه‌رێم: گرێبه‌ستی 50 ساڵه باشترین رێگه‌چاره بووه
08:14 - 02/12/2020
"زەمەن"
جوتیار
عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: گرێبەستی ٥٠ ساڵەی هەرێم له‌گه‌ڵ
توركیا باشترین رێگەچارەی کابینەی هەشتەم بووە بۆ چارەسەرکردنی دۆخی دارایی.
جوتیار
عادل، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، قسه‌ی له باره‌ی گرێبه‌ستی 50 ساڵه‌وه كرد.
جوتیار
عادل، وتی: له‌و كاته‌دا حکومەت فشاری زۆری لەسەربووە و بیری لە رێگاچارەی هەناردەکردنی
نەوت کردەوە لە رێگەی تورکیاوە و بە چارەسەرێکی لۆجیکی داناوە.
وتەبێژی
حکومەت، ده‌ڵێت: لە گرێبەستەکەدا نەهاتووە نەوتی هەرێم پێشوەختە بفرۆشرێت، بەڵکو تەنیا
بۆ بەکارهێنانی خاكی تورکیایە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
تائێستا
گرێبه‌ستی 50 ساڵه له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حزبه‌كانی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌كانیش
روون نیه، مانگی رابردوو نێچیرڤان بارزانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ یه‌كه‌مجار
دانی به بوونی گرێبه‌سته‌كه‌دا دانا و ره‌تیكرده‌وه رێگربێت له رێككه‌وتنی
نێوان حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا.
دوا
به‌دوای ئه‌وه‌ش، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له یاداشتێكدا داوایانكرد، په‌رله‌مان
دانیشتنێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه بكات، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان
داواكارییه‌كه‌ی نه‌خسته به‌رنامه‌ی كاره‌وه.