عەلی حەمەساڵح ناوی قاچاخچیەکان ئاشکرا دەکات
02:26 - 28/11/2020
"زەمەن"
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان، ناوى ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە ماسی بەشێوەى قاچاخ لە ئێرانەوە دێننە هەرێمى کوردستان.
عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان بڵاویکردەوە، "بەھۆی ھێنانی ماسی بە قاچاخ، ھەزار حەوزی ماسی مایەپوچ بوون ھەزاران کەسیش جگە لە زیانی گەورە، بێکار دەبن".
دەشڵێت، "ئێستا کۆنتێنەرێک ماسی بە ٢٥ وەرەقە لە ئێرانەوە داخڵدەکرێت، لە باشماخ دوو کەس بەناوی وەرزێر و جەبار کارەکە دەکەن و لە پەروێزخانیش مامۆستا عەبدولڕەحمان داخڵی دەکات".
بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە، 400 حەوزی ماسی مۆڵەتی لە وەزارەت ھەیەو نزیکە 600یش بێ مۆڵەت كار دهكهن.
زیاتر لە ساڵێکە عەلى حەمەساڵح ئەندامى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان، بەدواداچوون دەکات بۆ کارى قاچاخى لە مەرزەکان، پێیوایە مانگانە بە قەبارەى 300 ملیۆن دۆلار لە دەروازە سنورییەکانەوە قاچاخى دەکرێت و پارەکەى بۆ چەند بەرپرسێکە.