بانكى رافيدهین بۆ هاوڵاتیان: پاره له ماڵهوه ههڵمهگرن
01:10 - 27/11/2020
"زەمەن"
بانکى رافیدەینی عێراق،
داوا له هاوڵاتیان دهكات چیتر پارەکانیان لە ماڵەکانیان هەڵنەگرن و بیانخهنه
بانكهوه.
بانکى رافیدەین، لە بەیاننامەیەکدا داوایكردووه هاوڵاتیان
پارەکانیان لە بانکەکەیان دابنێن و هەژمارى بانکى بکەنەوە بۆ ئەوەى سود بەرامبەر
پارەکانیان وەربگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە کاتێک هاوڵاتیان پارەکانیان
لە ماڵەکانیان دادەنێن هیچ سودێک وەرناگرن، پێویستە لەجێى ئەوە سودێک لە هەڵگرتنى
پارەکانیان وەربگرن و لە بانک دایبنین و لە بەرامبەریشدا ئەو پارەیە دەتواندرێت لە
کەرتى وەبەرهێنان بەکاربێتەوە.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەوانی، قەبارەی ئەو پارە
نەختینەیەیی کە لای هاوڵاتیانی عێراقییە و لە ماڵەکانیاندا هەڵیانگرتووە، نزیکەی 28
ملیار دۆلاری ئەمریکییە.
بانكى رافیدهین ساڵی 1941
دامهزراوه و به سهرمایهی 50 ههزار دینار دهستی به كار كردووه.