د. سەباح هەورامى: تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم
09:14 - 26/10/2020
"زەمەن"
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی توشبوونى خۆى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا
راگەیاند.
د. سەباح هەورامى به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ته‌ندروستی سلێمانی لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبووک
نوسیویەتى، لە
ئێستادا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووم، سوپاس بۆ هەواڵ پرسیتان و خەمخۆریتان، بە
هیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەکتان، سەلامەتبن.
پێشتر د. یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی
به "زه‌مه‌ن"ی راگه‌یاندبوو، ده‌نگۆی توشبوونی د. سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوه‌به‌ری
گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به كۆرۆنا دوره له راستییه‌وه ناوبراو هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه
نییه له ئێستادا.
وتیشی، د. سه‌باح چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ توشبوویه‌ك
هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه به پێی رێنماییه‌كان له‌ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتین
كردووه، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كی تێدا نییه و له چه‌ند رۆژی داهاتوشدا پشكنین
ده‌كات و ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ریده‌خات كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه یاخود نا.