شیعری: ئاڵدە مێرینی*
08:36 - 20/10/2020
شیعر - شاعیرانی نەمر -ئیتالیا
وەرگێڕانی: گۆران مەریوانی
I.
جەنگـــــــــاوەر
ئێتر بوومه‌ته جه‌نگاوه‌ر
بێ ئه‌سپ،
به پای عاره‌قاوی و ماندوه‌وه،
غار ده‌ده‌م.
ئامانج خودایه، به‌ره‌و ئه‌و ده‌ڕۆم.
خه‌ونیش به‌و مردنه فریشته‌ییەوە ده‌بینم،
كه بە خوشكێك دەچێت، لێ به هه‌زاران چه‌هره‌وه.
II
من خۆمم چۆڵکردوە!
چقه‌د به‌خته‌وەرە ئه‌و كه‌سه‌ی
سندوقی وشه‌دانی بۆ من كرده‌وه
كلیلی راستگۆیی نایه مشتم.
چقه‌د ئه‌و كه‌سه به‌خته‌وه‌ره كه `فه‌رزه‌ندی` خۆی ناسیه‌وه
كه له نیگای `ئه‌و` جودا بووه‌وه
هه‌ردوو نیگای عه‌شق یه‌كیان گرت و،
بوونه یه‌ك.
ئه‌ز خۆم چۆڵ كردوه، له قه‌دی خۆم وه‌ریوم.
ئه‌ز ماوه‌یه‌كی زۆر عاشقی خۆم بووم،
تا رێگه‌ی سه‌فه‌رێكی توولانیم بۆ كن خودا گرت،
ئەوەتا به‌ڕێوه‌م.
*ئاڵده
مێرینی، 1931-2009 میلانۆ-ئیتالیا. نووسه‌ر و شاعیر. ساڵانێک کاندیدی
نۆبێڵ. ناونیشانی شیعرەکان وەرگێڕی کوردی دایناوە. لەبنەڕەتدا
بێ-ناونیشانن.
گۆران مەریوانی