1621 ئابوری

نرخى دۆلار بەرامبەر بە دینارى عێراقى دابەزییەوە

10:16 - 18/10/2020

"زەمەن" 


ئەمڕۆ، له‌كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانی دراو لە هەرێمی کوردستان نرخی دۆلار دابەزییەوە و 100 دۆلاری ئەمریکی بە 125 هەزار و ١٥٠ دینار مامەڵەى پێوەدەکرێت.


بەپێی ئەو نرخانەی لە كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕەکانی دراو لە شاری هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای "زەمەن" کەوتوون، ئەمڕۆ یەکشەممە‌، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 125 هەزار و 150 دینارە لە کاتێکدا دوێنێ 100 دۆلار بۆ 127 هەزار دینار بەرزبووەوە.


نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:
نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار و 150 دینارە
نرخی 100 پاوەن بە 159 هەزار دینارە
نرخی 100 یۆرۆ بە 147 هەزار دینارە
نرخی 100 هەزار تمەنی ئێرانی 4 هەزار و 150 دینارە
نرخی 100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 750 دینارە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن