نرخی دۆلار زیاتر بەرزبووەوە
02:23 - 17/10/2020
"زەمەن"
ئەمڕۆ شەممە، نرخی دۆلار
بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٥٠٠ دیناری
عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانیش هۆکارەکانی
بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرادەکات.
ئەمڕۆ شەممە، بەپێی ئەو
نرخانەی لە بازاڕی دراوەکانی هەولێر و سلێمانییەوە دەست دیجیتاڵ میدیای زەمەن کەوتوون،
بەراورد بە دوێنێ، نرخی دۆلار بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و لە لە ئێستادا ١٠٠
دۆلار بە ١٢٦ هەزار و ٥٠٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت لە کاتێکدا، دوێنی ١٠٠
دۆلار بە ١٢٤ هەزار و ٨٥٠ دیناربوو.
هاوکات، جەبار گۆران
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکە بە زەمەنی راگەیاند،
هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی
خواست لەسەر نەوت دەگەڕێتەوە.
وتیشی، ماوەی نێوان ٧
بۆ ١١ی ئەم مانگە، بانگی ناوەندی عێراق هیچ بڕە دۆلارێکی نەخستووەتە بازاڕەکانەوە
ئەوەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە.
هاوکات، نرخی دراوەکانی
دیکە بەم شێوەیەیە:نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٦
هەزار و ٥٠٠ دینارە
نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦١
هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٨
هەزار دینارە
نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی
ئێرانی چوار هەزار و ١٠٠ دینارە
نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزار و ٧٥٠ دینارە