گۆڕی عەتا چاو شین هەڵدرایەوە
11:57 - 26/09/2020
- زەمەن-لایف ستایل
گۆڕی هونەرمەندی کۆچکردوو عەتا چاوشین هەڵدرایەوەو لەلایەن کەسوکارییەوە گواسترایەوە بۆ قەرەداغ و لەوێ نێژرا.
پاش وەرگرتنی مۆڵەتی فەرمی لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، گۆڕی هونەرمەندی کۆچکردوو عەتا چاوشین هەڵدرایەوەو لە قەراغ نێژرا.
ئەمە لەکاتێكدایە، ماوەی مانگێكە لیژنەی سەرپەرشتی كفنكردن و ناشتنی مردوانی كۆرۆنا هەڵوەشاوەتەوە، بەمەش ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا دەمرن، تەرمەكانیان رادەستی كەسوكاریان دەكرێتەوە.
رۆژی 6/22 ی ئەمساڵ، هونەرمەندی دیاری شاری سلێمانی عەتا چاوشین، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا،
هونەرمەند عەتا چاوشین، زیاتر لە ٣٥ ساڵ خزمەتی هونەری کوردی کردووە. دوای ئەوەی نزیکەی سێ هەفتە بەر لە ئێستا توشی کۆرۆنا بوو، درەنگانێکی شەوی رابردوو لە نەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌تایبه‌تی له هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردودا به‌رهه‌مێكی زۆری تۆماركردووه و توانایه‌كی باشی هه‌بووه له نوسینی تێكستی گۆرانیدا و چه‌ند نامیلكه‌یه‌كی شیعری نوسیوه، له سۆشیاڵ میدیادا مردنی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و زۆرێك به "ئه‌ستێره‌ی پرشنگداری جیلی ئاڵتونی" وه‌سفی ده‌كه‌ن و چه‌ندین گۆرانی میلـلی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكن و بۆ هه‌تا هه‌تایه ده‌مێننه‌وه.