نرخی زێڕ نزمترین ئاستی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمارکرد
09:41 - 25/09/2020
"زەمەن"
نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لە ئێستادا
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ هەزار و ٨٦٩ دۆلارە، ئەوەش نزمترین ئاستە لە ماوەی دوو مانگی
رابردوودا.
ئەمڕۆ هەینی، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و
کوردستاندا دابەزی و لە ئێستادا یەک ئۆنسە زێڕ بە هەزار و ٨٦٩ دۆلارە، لە کاتێکدا
لە چەند رۆژی رابردوودا لە سەروی هەزار و ٩٦٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا.
بەپێی ئاژانسە ئابورييە جیهانییەکان، نرخی یەک
کیلۆگرام زێڕیش بۆ ٦٠ هەزار و ١١١ دۆلار دابەزیوە لە کاتێکدا پێشتر نزیکەی ٦٣ هەزار
دۆلار بوو.
هاوکات، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی
کوردستاندا بەمشێوەیە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٢٧١ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣١٨ ھەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٣٦٧ ھەزار دینارە.
دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی
خواست لەسەری، نرخی زێر بەرزترین ئاستی لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوودا تۆمارکرد بەڵام
لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بەرامبەر دراوەکانی
دیکەدا بووەتە هۆی ئەوەی نرخی زێڕ پاشەکشە بکات.