4352 ئابوری

وادەی ناردنی 320 ملیار دینارەكەی بەغدا ئاشكراكرا

07:20 - 18/09/2020

"زەمەن"


ئەندامێكی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دا 320 ملیار دینارەكەی هەرێم دەنێردرێت.

شێروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی عێراق بە"زەمەن"ی وت، "دەنگۆیەك بڵاوبویەوە كە گوایە حكومەتی عێراق ناردنی 320 ملیارەكەی راگرتوە یان وەك وەزارەتێك مامەڵە لەگەڵ هەرێم دەكات، بەڵام ئەو دەنگۆیانە راستنین و لێكدانەوەیەكی دروستنیە، عێراق كاتێك پارەی هەرێم دەنێرێت كە موچەی خۆی دابەشبكات پێشترین هەروابووە".

ئەندامەكەی لیژنەی دارای پەرلەمانی عێراق وتیشی، "حكومەتی عێراق لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكات بۆیە پێشبینی دەكەین لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خۆیدا 320 ملیاردینارەكەی هەرێمیش بنێرێت".

بەپێی رێككەوتنێكی سەرەتایی كە لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق دا كراوە، بڕیارە تا كۆتای ئەمساڵ بەغدا سێ جار بڕی 320 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، تائێستا یەكجار ناردوویەتی.


سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن