ڤیدیۆ.. کچە نمایشکارێک هاوڵاتییان توڕە دەکات
11:09 - 16/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
کچە نماێشکاری سعودی ئیلین سلێمان، بەهۆی ئەوەی گوێ لە قورعانی پیرۆز دەگرێت و ماکیاژ دەکات، هاوڵاتییانی وڵاتەکەی توڕە دەکات.
کچە نماێشکاری سعودی ئیلین سلێمان، لە سناپ چاتی خۆی گرتە ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە کە تێیدا دەرکەوتووە ماکیاژ دەکات و لەهەمان کاتدا گوێش لە قورعانی پیرۆز دەگرێت، دواتر ڤیدیۆکەی بەنێو تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاودەبێتەوە.
هاوکات، هاوڵاتییانی وڵاتی سعودییە دوای بیننی ڤیدیۆکە توڕە دەبن و بە شتێکی نەشیاو و خراپ لە قەڵەمی دەدەن و داوای سزادانی ئەو کچە دەکەن.
ئلین سلێمان یەکێکە زیاتر لە حەوت ساڵە سەقاڵی کاری نمایشکی جلوبەرگ و مۆدێلینگە و لە وڵاتی سعودییە لەدایک بووە.