ئەکتەرێکی بەناوبانگی هندی: رۆژانە میزی مانگا دەخۆمەوە
02:08 - 15/09/2020
زەمەن-لایف ستایل
ئەکتەری بەناوبانگی هندی ئاکشای کومار لە
لێدوانێکدا ئاشکرادەکات کە رۆژانە میزی مانگا دەخواتەوە بۆ ئەوەی خۆی لە توشبوون
بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و چەند نەخۆشییەکی دیکە بپارێزێت.
میدیاکانی هندستان بڵاویانکردەوە، ئەکتەری
دیاری بۆلیوود ئاکشای کومار روونیکردۆتەوە کە رۆژانە میزی مانگا دەخوات بۆ ئەوەی
تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبێت و خۆی لە شەکرە و شێرپەنجە بپارێزێت.
ئاکشای کومار لە ساڵی 1967 لە هندستان لەدایک
بووەو یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکان و خاوەنی چەندین فلمە و هەوادارێکی زۆری
هەیە.
