بورجەکەت لەبارەی ژیانی ئەمڕۆتەوە پێشبینیت بۆ دەکات
09:37 - 03/08/2020
زەمەن-٠لایف ستایل
شارەزایانی بواری
فەلەکناسی لەرووی دەرکەوتنی ئەستێرەکانەوە پێشبینی ئەمڕۆی ٣-٨-2020 ی بڵاوکردەوە.
کاوڕ (3/21 بۆ
4/21)
زۆر جوان دەردەکەویت بەهۆی ئەمەشەوە
دەبیتە جێی سەرنجی دەوروبەرت و رێژەیەکی زۆر داوای پەیوەندی خۆشەویستیت لێدەکەن.
گا (4/20 بۆ
5/20)
هەندێک کات زۆر بە بەهێزی دەردەکەویت و
پێویستە لەو کاتەدا کەسێک پشتگیریت بکات، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پرۆژەیەک جێبەجێ
دەکەن.
دووانە (5/21 بۆ
6/21)
گرێبەستێکی کارکردن واژۆ دەکەیت، بەڵام دواتر
پاساو دەهێنیتەوەو گرێبەستەکە هەڵدەوەشێنیتەوە، خەمەکانی سەر شانت کەمبکەرەوە.
قرژاڵ (6/22 بۆ
7/22)
موڵکێک گەورەی خۆت دەفرۆشیت، بۆ ئەوەی
پرۆژەکەتی پێ تەواو بکەیت و ببیتە خاوەن کەسایەتییەکی ناودار، هاوڕێکانت ببینە.
شێر (7/23 بۆ
8/22)
گۆڕانکاری شتێکی پێویستە کە لە ژیانتدا
رووبدات چونکە پەیوەستە بە کەسایەتیت و باری دەرونیت، کەسێکی ئازیزت سەردانت
دەکات.
فەریک (8/23 بۆ
9/22)
هاوڕێکانت لە زمانت تێدەگەن و
بەمنزیکانە دێنە بەردەمت و هاوکاری خۆیان بۆت دووپاتدەکەنەوە، بە رێک وەرزش بکە.
تەرازوو (9/23 بۆ
10/22)
بورجەکەت پێشبینی دەکات هەلێکی باش تووشی
شۆکت بکات و هەموو ژیانت بگۆڕێت، هەوڵبدە پشوو وەرگریت.
دووپشک (10/23 بۆ
11/21)
هەندێک هەڵوێستی خۆشەویستەکەت بە تەواوی
تۆی بێزار کردووەو نازانیت چی بکەیت بۆ ئەوەی لێی جیابیتەوە.
کەوان (11/22 بۆ
12/21)
پێشنیارێکی گەورەی کارکردنت
لەلایەن کەسێکەوە بۆ دەکرێت کە پارەیەکی زۆری تێدایە و تۆش ناتوانیت رەتیکەیتەوە.
گیسک (12/22 بۆ
1/19)
خۆشەویستەکەت تا دێت زیاتر لێت
دووردەکەوێتەوەو تۆش بەتەواوی بێزاربوویت لەو کردەوەی، باشترە هەوڵبدە جیابەرەوە
لێی.
سەتڵ (1/20 بۆ
2/18)
خۆشەویستە کۆنەکەت سەرباری ئەوەی
هاوسەرگیری کردووە، وازت لێناهێنێت و تۆش دڵت هەر لایەتی، ئەمەش زیانت
پێدەگەیەنێت.
نەهەنگ (2/19 بۆ
3/20)
گەشبین بە و
هێندە بیر لە شتەکانی دەوروبەرت مەکەرەوە، چونکە بێ سوودەو تەنها زیان بە دەروونت
دەگەیەنێت.