چێواز و هاوسەرەکەی لەنوێترین دەرکەوتنیاندا چی دەکەن؟
06:37 - 02/08/2020
زەمەن-لایف ستایل
خانمە پێشکەشکار چێواز ئاسۆ لەگەڵ هاوسەرەکەی پێکەوە جەژنە پیرۆزە لە
هەوادارانیان دەکەن و بەشێوەیەکی سەرنج راکێش دەرکەوتن.
خانمە پێشکەشکار چێواز ئاسۆ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی خۆی
و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوەو تێیدا جەژنە پیرۆزە دەکەن و پێکەوە گۆرانی دەڵێنەوە.
چێواز خوشکی خانمە پێشکەشکاری دیار ئەڤین ئاسۆیە و یەکێکە لە
پێشکەشکارەکانی کەناڵی نێت تی ڤی.